له‌گه‌ڵ گرانکردنی كاره‌بادا نییه.. فراكسیۆنی زه‌رد، هەرزانکردنەوەی به‌نزینی پێ باشە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین كه نرخی به‌نزین هەرزان بکرێتەوە، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه‌یش وا له توانای حكوومه‌ت به‌ده‌ره؛ دەیشڵێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین نرخی كاره‌با بگۆڕێت، به تایبه‌ت له بابه‌تی گرانکردنیدا.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، پێوه‌ست به دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: "ئێمه له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كانی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداردا و، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له په‌رله‌مان کردوومانە و، له‌و كۆبوونه‌وانه‌شی كه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار کراون و، له‌و دیتن و دیدارانه‌ی كه هه‌مان بووه و، له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیشدا، ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین كه نرخی به‌نزین داببه‌زێت، به ڕە‌چاو كردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌شه، كه له توانای حكوومه‌تیش به‌ده‌ره؛ حكوومه‌تیش خوازیاری ئه‌و دۆخه نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی به‌نزینداینە و، پێشم وایه ئێستا ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی سه‌رقاڵی تاوتووكردنی ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه‌یه تا بتوانێن به شێوه‌یه‌ك نرخی به‌نزین داببه‌زێنین. پێم وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و تاوتوێكردنه ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت."
پێوەست بە گرانبوونی نرخی كاره‌باش، (خۆشناو) گوتی: "ئێمه له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین نرخی كاره‌با گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، به تایبه‌ت له بابه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یدا؛ چونكه خه‌ڵكی كوردستان ئێستا له بارودۆخێكدایه له بازاڕ و كه‌سابه‌تیه‌وه بگرە، تا مووچه و بژێوی ژیان، کزە؛ هه‌رچه‌نده ئه‌وه ڕاستییه‌كه هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتووه، كه له توانای حكوومه‌تی هه‌رێمیش به‌ده‌ره و، خوازیاری ئه‌و دۆخه‌ش نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فراكسیۆنی زه‌رد له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی كرێ و نرخی كاره‌بادا نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك."




