سالم جومعه: 350هه‌زار خه‌ڵكی شه‌به‌ك ئاواره‌ی هه‌رێم بوونه.. حكوومه‌تی عێراق هاوكاریی نه‌كردوون

مووسڵ-KDP.info- زیاتر له 350هه‌زار شه‌به‌ك ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه و، له شاره‌كاندا نیشته‌جێ كراون و، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستیه‌كی ڕۆژانەیشیانس بۆ دابین دەکا. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری شه‌به‌كه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی بۆ شه‌به‌كه‌كان كراوه، ته‌نیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه، حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه پێیان.
(سالم جومعه) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شه‌به‌ك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "شه‌به‌كه‌كان 56 گوندیان هه‌یه و، هه‌موویان ده‌كه‌ونه ده‌شتی مووسڵ، له دوای هاتنی داعش ئه‌و گوندانه هەرهه‌موویان چۆڵ كران و، خەڵکەکەیان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاتوونه، ئێمه وه‌كو شه‌به‌كان داوا ده‌كه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هاوكاریكردنی ئێمه نه‌ناوە، ئه‌وه‌ی خۆی له ئێمه كردووه‌ته خاوه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بوونه."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شه‌به‌ك گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری بۆ ئاواره‌كانی ئێمه خه‌رج كردووه، ئه‌ویش تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی شه‌به‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان."
ڕابین شێروانی




