شێخ جه‌عفه‌ر: به‌شداریكردنی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وه‌ری تۆمار كرد كه ئێستا پێشمه‌رگه شانازیی پێوه ده‌كات

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر گرنگه ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رچووه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت ده‌یشڵێت: "بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگدا وره‌به‌خشه بۆ پێشمه‌رگه".
(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و، به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری گوڵاندا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانیشه، له مێژووی خۆیدا هه‌ر پێشمه‌رگه بووه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ردا بووه، بۆیه گومانی تێدا نییه كاتێك پێشمه‌رگه ده‌بینێت، سه‌رۆك و فه‌رمانده‌كه‌ی شان‌به‌شانی ئه‌و له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدایه، له سه‌نگه‌ره له‌گه‌ڵیدا و، له خۆشی و ناخۆشیدا ئاگای لێیه‌تی، ئه‌وا تین و ته‌وژمێكی زیاتری دەدرێتێ و، به گوڕ و وره‌یه‌كی زیاتره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه شه‌ڕ ده‌كات؛ پێم وایه بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له به‌ره‌كانی جه‌نگ و له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا، هۆكارێكی سه‌ره‌كی و گرنگی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه پێشمه‌رگه به ده‌ستی هێناون و، پشكی شێری ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بۆ بوونی به‌ڕێزیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
(شێخ جه‌عفه‌ر) ده‌یشڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خۆی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌بووایه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به ده‌ست نه‌ده‌هات؛ سه‌ردانی سه‌رۆك بۆ هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگ تا جه‌له‌ولا و خانه‌قین و سه‌ردانی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ وای كردووه دوای كۆبوونه‌وه‌كانیان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانده‌كان به گوڕوتینێكی زیاتره‌وه بچنه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌رگه، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ پێشمه‌رگه زۆر گرنگه چونكه پێشمه‌رگه فێر نه‌بووه بڵێت بڕۆ بۆ شه‌ڕ؛ به‌ڵكو ده‌بێت بڵێت وا ده‌ڕۆم تۆش وه‌ره؛ بۆیه بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه هه‌میشه به پێشمه‌رگه ده‌ڵێت وا ده‌ڕۆم، تۆیش دوام كه‌وه؛ به ڕاستی بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ زۆر گرنگه هۆكاری گرنگ بوو بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ".
له‌باره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌رچووه، شێخ جه‌عفه‌ر گوتی: "زۆر گرنگه هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێته‌وه، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه ملكه‌چی یاسا بێت، چونكه بۆ ئێستای كوردستان فره‌هێزی زیانمان پێ ده‌گه‌یێنێت و، ده‌بێت زوو هێزی پێشمه‌رگه یەک بخەینەوە؛ تا ئێستاش هیچ به‌ربه‌ستێكی سیاسی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه نییه."




