جۆرج بووش سەرکەوتنەکانی پێشمه‌رگه‌ی بەرز نرخاند.. بۆ پشتگیریی گه‌لی كوردستان درێخی ناکات

هه‌ولێر-KDP.info- (جۆرج بووش) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا لە ڕێی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە جەختی کردووەتەوە، لە هه‌وڵەکانی بۆ پشتگیریكردنی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و بەردەوام دەبێ و، بەڵێنی پشتگیریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییشی داوە، بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی زیاتر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئەو ئاوارانەی ڕوویان لە هه‌رێمی كوردستان کردووە.
بە بانگهێشتی فه‌رمیی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، شاندێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك تاكه ده‌زگای خێرخوازیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له خزمه‌تكردنی په‌نابه‌ران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی (عه‌زیز شێخ ڕه‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگا و (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا و به یاوه‌ریی (ئاوات ئه‌حمه‌د و جوان نامیق) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی چوونەتە ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین دیدار و، چاوپێكه‌وتنی گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خێرخوازیی و، مرۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا کردووه؛ هه‌روەها له دیدارێكی تایبه‌تدا له ویلایه‌تی ته‌كساس چاویان به (جۆرج بووش) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووە و چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وش و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و چه‌ند بابه‌تێكی تریان تاوتوو كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سڵاو و ڕێزی تایبه‌تی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیان به (جۆرج بووش) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند. (جۆرج بۆش)ـیش به شاندی ده‌زگای گوتووە، خۆشحاڵ بووە بەوەی چاوی به شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌وێت و ڕایگه‌یاندووە: "به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ پشتگیریكردنی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پشتگیریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی زیاتر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئاواره نیشته‌جێكانی هه‌رێمی كوردستان."
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا، (جۆرج بووش) سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك (مسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناردووە كه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی دڕه‌نده‌ترین هێزی تیرۆریستی جیهان بوونه‌ته‌وه و، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار كردووه.




