جێگری پارێزگاری دهۆك: له هاوكاریکردنی خەڵکی ناوچه ئازادكراوه‌كاندا به‌رده‌وامین.. حه‌فتاهه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه

دهۆک ـ KDP.INFOـ جێگری پارێزگاری دهۆك ڕایده‌گه‌ینێت به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی خەڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ئازاد كراون؛ دەیشڵێت، ئه‌و ناوچانه پێویستیان به هاوكارییەکی زیاتر هه‌یه و، پێویسته پارێزگاری مووسڵیش له بوودجه‌ی ئه‌و شاره گرنگی به‌و شوێنانه بدات .
(ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) جێگری پارێزگاری دهۆك، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی ڕه‌بیعه و زوممار و سنوونێ، پارێزگاری دهۆك به پێی توانای خۆمان سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نیمان بۆ ئه‌و ناوچانه دابین كردووه؛ له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوكاری پێویست بۆ فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و ناوچانه، له لایه‌نی شاره‌وانی و كاره‌با و ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن به هاوو‌ڵاتیانی ئه‌و دەڤەرە."
جێگری پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوكارییان ده‌كه‌ین، هانی ڕێكخراوه ناوخۆیی و بیانیه‌كانیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌و ناوچانه بكه‌ن له كه‌لوپه‌لی خۆراك و ناو ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش بتوانن ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه؛ به‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وانمان کردووە له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نی كارگێڕیی ئه‌و ناوچانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێك دابنێین بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری."
(ئیسماعیل محه‌مه‌د) سه‌باره‌ت به خێزانه گه‌ڕاوەکان گوتی: "به پێی ئاماری بەڕێوبه‌ری شاره‌دێی زوممار حه‌فتاهه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و مڵكی خۆیان و، له شاره‌دێی ڕه‌بیعهی‌ش ده‌توانم بڵێم هەزار خیزان له گونده‌كانی ڕه‌بیعه‌دا ئاكنجین و ڕێژه‌یه‌كیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌دێی سنوون."
(ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ڕوونیشی كرده‌وه، گەڕاوەکان لە نه‌بوونی كاره‌با، گلەیییان هه‌یه؛ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاره‌بای دهۆك و، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم، پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با له به‌نداوی مووسڵەوە بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكرێت. كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ڕۆژانه ئه‌و شوێنانه لە مین پاک دەکەینەوە."
له‌باره‌ی داواكاری و هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن به‌غداوه، جێگری پارێزگاری دهۆك گوتی: "ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوە داواكارییه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ند، تاكو ئێستا خزمه‌تێكی وایان پێشكه‌ش به‌و ناوچانه نه‌كردووه؛ پارێزگای مووسڵ به‌شه بوودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، پێویسته له‌و ناوچانه‌دا خه‌رج بكرێت كه ئازاد كراون، وه‌كو ڕه‌بیعه و زوممار و، شنگال و سنوونێ و، وانكێ و ئاسكی مووسڵ."
نه‌شوان به‌رزنجی




