٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی، تەئكیدی لەسەر كارلێكی ئیجابیانەی هەرێم كردەوە بەرانبەر حكوومەتی عەبادی

سەرچاوە: KDP.info

میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە -KDP.info- سەرۆك (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەگای خۆی لە بەرەكانی شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش، پێشوازیی له‌ فەخری كەریم كرد. لە دیدارەكەدا، سەرۆكی دەزگای مەدا، سەرۆك (بارزانی)ـی لە هەموو ئەو پێشهاتانە ئاگادار كردەوە كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی نێو حكوومەتدا بەڕێوە دەچن لەگەڵ دەستبەكاربوونی (حەیدەر عەبادی) وەکو سەرۆكوەزیرانی عێراق و، ئەو هەنگاوانەی دەنرێن.


(سەرۆك بارزانی)ـیش تەئكیدی لەسەر كارلێكی ئیجابیانەی هەرێم كردەوە بەرانبەر حكوومەتی عەبادی و، پشتیوانی ئەو هەنگاوانەی بۆ پتەوكردنی یەكیەتیی نیشتمانی و كۆكردنەوەی هەموو تواناكان لەپێناو شكاندنی تیرۆر و داعشدا دەنرێت.

دوێنێ، یەکشەممە سەرۆك (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەگای خۆی لە بەرەكانی شەڕ دژی تیرۆریستانی داعش، پێشوازیی کرد لە فەخری كەریم سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر.
لە دیدارەكەدا، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، (سەرۆك بارزانی)ـی لە هەموو ئەو پێشهاتانە ئاگادار كردەوە كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی نێو حكوومەتدا بە ڕێوە دەچن، لەگەڵ بوونی بەڕێز حەیدەر عەبادی بە سەرۆكوەزیرانی عێراق و، ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، یان ئەو ڕێوشوێنانەی لایەنە جیاجیاكان و هێزە میللییەكان چاوەڕێیانن لە پێناو هێنانەئارای كەشێكی هاوبەش بۆ كاری نیشتمانی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی و، بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم ئەو گۆڕانكارییانەی ئامانجیان چاكبوونەوەی ژیانی سیاسی و هەنگاونانە بەرەو چەسپاندنی دیموكراسی.
لە دیدارەكەدا، تەئكید كرایەوە لەسەر سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕاوەدونانی داعش و كۆكردنەوەی هەرچی لە توانادایە بۆ بنبڕكردنیان لەسەر خاكی كوردستان، هەروەها كاركردنی هاوبەش لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی عێراقدا، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركە پیرۆزە. فەخری كەریم، بەپێزانینەوە باسی دەستكەوت و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ڕۆڵی سەرۆك (بارزانی)ـی كرد لە ئامادەكردنی هێزەكان و سەركردایەتیكردنیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار