٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی نەمسا پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوازی وەزیری نەمسا رایگەیاند کە، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خوازیارى باشترین پێوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مسا و ستاییشى كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد..هاوکات وەزیری دەرەوەی نەمسا پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1-2-2015، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى) پێشوازى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا (سه‌باستیان كورز) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه؛‌ له‌ سه‌رۆكى كۆمیته‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كیەتی ئه‌ورووپا و باڵیۆزى نه‌مسا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و باڵیۆزى عێراق له‌ ڤیه‌ننا پێك هاتبوو.

له‌ دیدارێكدا  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، باسى له‌ ئامانجى سه‌ردانى خۆى و شاندى یاوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى داعش و ڕه‌وشى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتییدا بچن و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كرد. هه‌روه‌ها رۆشنای خستە سه‌ر ڕه‌وشى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه ‌كه،‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و برده‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خوازیارى باشترین پێوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مسا و ستاییشى كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانى جه‌نگدا و بارودۆخه‌كه‌ به‌ گشتىی خسته‌ ڕوو.

پێوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ و سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو. 

هەواڵی پەیوەندیدار