سبەینێ لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی پێنج حیزبە سەرەكییەكەی هەرێم كۆ دەبنەوە.. بزانە ناوەڕۆكی كۆبوونەكە چییە

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەینێ لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پێنج حزبە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببنەوە؛ ئەندامێكی مەكەتبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانیش ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان (بیلال سلێمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیارە سبەینێ لە ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) هەر پێنج حیزبی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان (پارتیی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان) لە ئاستی باڵادا كۆ ببنەوە و چەند پرسێك تاوتوو بكرێن.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیش، (بیلال سلێمان ) گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی شنگال و نێوخۆی هەرێم و دارایی و پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت.
بڵند ئیبراهیم




