٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان 10 ساڵ لە پێش عێراقە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ددانپێدانانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان رەوشی بەندیخانەكانی هەرێم لە رووی چاكسازییەوە 10 ساڵ لەپێش زیندانییە چاكسازییەكانی دیكەی عێراقە.

بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردسان (ئەحمەد نەجمەدین) بە ماڵپەڕی فەمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە رووی پێڕۆكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤەوە، بەندیخانەكانی كوردستان زۆر لە پێشەوەی عێراقن، راستە باڵەخانەكان هەندێ گرفتیان هەن، بەڵام فەرمانبەرەكانمان و توێژەرەكانمان بە گشتی هەوڵی باشیان هەبووە و بەرهەمداریش بووە، تەنانەت هەر بە ددانپێدانانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان رەوشی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان 10 ساڵ لە پێش زیندانییە چاكسازییەكانی دیكەی عێراقە".

(ئەحمەد نەجمەدین) گوتیشی، لە هەرێمی كوردستاندا 6 زیندانی چاكسازیی گەوران‌ و نەوجەوانان‌ و ژنان هەیە و نزیكی 3 هەزار گیراو و راگیراو هەیە و بەرنامەی چاكسازییش لەو چاكسازیانە ئامانجی خۆی پێكاوە و زۆربەیان لەو بەرنامانە سوودمەند بوون.

بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردسان ئاشكرایشی كرد كە "205 كەس لە هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە، بەڵام بە هۆی بڕیارێك، كە لەساڵی 2006-ەوە دەرچووە، ئەو سزایانە جێبەجێ ناكرێن، چونكە لەگەڵ بنەماكانی مافی مرۆڤدا ناگونجێن.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار