٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، جەژنی چلەی زستانەی ئێزدییەكانی پیرۆز کرد و پاڵپشتیی پارتی بۆ دووپات کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی چلەی زستانەی كوردانی ئێزدی رایگەیاند كە، "پاڵپشتیی تەواو و بەردەوامیی ماددی و مەعنەوی پارتیمان و سەرۆك (مەسعوود بارزانی) دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كولتووری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكانتان و ساڕێژكردنی برینەكان و پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لە سایەی سیستەمی حوكمڕانیی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی چلەی زستانەی ئێزدیان

   بۆ بەڕێزان میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و بابەشێخ سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆحانی كوردانی ئێزیدی..
    بە بۆنەی جەژنی چلەی زستانەی خوشك و برایانی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم كوردانی ئێزدی لە كوردستان وجیهان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان بە خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامگریی و موژدەی كۆتاییهێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانیان پێ بێت.
   ئەو بۆنەیە لە كاتێكدا پیرۆز دەكەین، كە گەلەكەمان بە گشتی و ئێوە بە تایبەتی دووچاری شەڕێكی دڕندانەی نەخوازراو و نەویستراو بوونەتەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی هەمووانە بە یەك دەست و خۆڕاگرانە داكۆكی لە خاك و زێد و نیشتمانەكەمان و ئەو دەسكەوتانەی بە خوێن و قوربانییەكانمان هاتوونەتە دی، بكەین.
    بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامیی ماددی و مەعنەویی پارتیمان و سەرۆك (مەسعوود بارزانی) دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كولتووری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكانتان و ساڕێژكردنی برینەكان و و پەرەپێدان وپێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لە سایەی سیستەمی حوكمڕانیی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا.

مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
            2/2/2015

 

هەواڵی پەیوەندیدار