بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ رایگەیاند کە، بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره بۆ كێشه‌كانی دیكه، له ماوه‌یه‌كی داهاتووی نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووباره سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-2-2015، له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراقی فیدڕاڵ، ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانتارانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ كرد كه كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق، ڕۆڵێكی باشیان گێڕا لە ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی 2015، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو، به‌ڕێوه چوو. بۆ ئه‌مه‌ش به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌موو په‌رله‌مانته‌رانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقی فیدڕاڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه پێوەنداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره پێوه‌نداركان و نوێنه‌رانی تیمی كوردستان له به‌غدا، له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقی فیدڕاڵ ئاماده‌ی بوون، به تێر و ته‌سه‌لی ورده‌كاریی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌باره‌ی دۆسیای نه‌وته‌وه تاوتوێ كرا و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی پرسیار و تێبینییه‌كانی نوێنه‌رانی كوردستانیان له به‌غدا، دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكی له‌سه‌ر گرینگیی هه‌بوونی به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ی تایبه‌ت پێك بێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێك بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریی پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی فیدڕاڵ و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، بتوانن كاری باشتر بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگیی دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكی گرینگ‌یان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی 2015ی عیراقی فیدڕاڵ له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره بۆ كێشه‌كانی دیكه، له ماوه‌یه‌كی داهاتووی نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووباره سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و لایه‌نه پێوه‌نداره عیراقییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه.




