٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم حەفتەیە، پەرلەمانی کوردستان لە ھەڵه‌بجەی شەھید کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info--  سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە کۆتایی ئەم حەفتەیە، پەرلەمانی کوردستان لە شاری ھەڵه‌بجەدا کۆبوونەوەیەک ساز بدات بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ئیدارەکردنی ئەو شارە.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (فەخرەدین قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە کۆتایی ئەم حەفتەیەدا، پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای ھەڵه‌بجەدا کۆ ببێتەوە و، پڕۆژەیاسای ئیدارەی پارێزگای ھەڵه‌بجە پەسەند بکات، کە حەفتەی ڕابردوو لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە."

(فەخرەدین قادر) گوتیشی: "مەبەست لەو کۆبوونەوەیە لە ھەڵه‌بجە وەکو وەفایەکە بۆ قوربانیانی ئەو پارێزگایە، چونکە کاتی خۆی توانیویەتی دەنگی کورد وەکو میلەتێکی ستەملێکراو بگەیێنێتە ھەموو دنیا، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەو کۆبوونەوەیە لە ھەڵه‌بجەدا بکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار