٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاراس حەسۆ میرخان: تیرۆریستانی داعش بە گشتی لە شكاندان

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێڕ دەڵێت،  تیرۆریستانی داعش بە گشتی لە شكاندان و، هەرشوێنێك پێشمەرگە هێرشی بۆ بردبێت، ئازادی كردووە، بەڵام تیرۆریستان هەر هێرشێكیان هێنابێ، تێك شكاون و رایان‌كردووەتەوە.

(ئاراس حەسۆ میرخان)، جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێڕ، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی میحوەری گوێڕ-مەخموور ئارامە، هێزی پێشمەرگە لە هەموو بەرەكانی ڕووبەروبوونەوە لە ئامادەباشیدان بۆ هەرجۆرە ڕووبەروبوونەوەیەك و ورەی پێشمەرگەكانمان لەو پەڕی بەرزیدایە."

(ئاراس حەسۆ میرخان) شرۆڤەی ڕەوشی ئێستای داعش دەكات و دەڵێت: "تیرۆریستانی داعش بە گشتی لە شكاندان، هەرشوێنێك پێشمەرگە هێرشی بۆ بردبێت ئازادی كردووە، بەڵام تیرۆریستان هەر هێرشێکیان هێنابێت تێك شكاون و، ڕایان‌كردووەتەوە. ورەی تیرۆریستان زۆر دابەزیوە بە تایبەت لەو چەند ڕۆژەی رابردوو كە لە هەموو میحوەرەكان ڕوو لە شكست و لەناوچوون بوون، داعش هەموو هێزی خۆی لە شوێنێك كۆ دەكاتەوە و، هێرش دەكات تا وا پێشان بدات كە ماون و لەناو نەچوونە، ورەی چەكدارەكانیانی پێ بەرز دەکەنەوە، بەڵام هەر شكست خواردن پاشەڕۆژیانە، دڵنیام داعش ناتوانێت دەست بەسەر هیچ سەنگەرێكی پێشمەرگەدا بگرێت.

(ئاراس حەسۆ میرخان) ڕوونیشی كردەوە: "سەرۆكی هەرێم، وەك سەرۆكی گشتیی هێزە چەكدارەکانی كوردستان، سەرپەرشتیی هەموو بەرەكانی شەڕ دەكات لە كوردستان؛ (سەۆرك بارزانی) هەموو كاتێك ئاگاداری میحوەرەكانە، جا چ پێشمەرگە هێرش ببات یان تیرۆرستان هێرش بێنن، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی دەكات و، فەرمانی گونجاو دەدات."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار