ئێمینکی بەدواداچوون بۆ داوایەکی قوتابییهكی پێشمهرگه دەکات

دهۆكKDP.info-- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی زانکۆی نەورۆزی شاری دهۆکی كرد؛ قوتابییەکی کۆلیژ کە لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا شەڕی دژەتیرۆریستانیش دەکات، داوای لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد کار بکرێ بۆ ئەوەی قوتابیانی پێشمەرگە ئاسانکارییان بۆ بکرێ و، ڕاستەوخۆ بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە کۆتاییەکاندا بکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسانکارییان بۆ بکات تا بتوانن ئەرکەکانی خۆیان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا ڕاپەرێنن و، لە خوێندنەکەی ئەمساڵیش دوا نەکەون.
ئەم داوایەی قوتابییەکە لە چوارچێوەی ئەو سیمینارەدا بوو کە زانکۆی نەورۆز لە دهۆک بۆ (جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سازی دابوو.
لە دیدارێکدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (ئازاد سەعدوون) گوتی: "لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو زانکۆیەوە هەوڵمان داوە سیستەمێکی نوێ لە کاری کەرتی تایبەت بێنینە کایە، کە بارگرانی لەسەر حکوومەت نەهێڵین."
هەر لەمیانی سیمینارەکەدا قوتابییەکی کۆلیژ کە هاوکات لە بەرەکانی جەنگ لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا بەشدارە، داوای لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد کار بکرێ بۆ ئەوەی قوتابیانی پێشمەرگە ئاسانکارییان بۆ بکرێ و، ڕاستەوخۆ بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە کۆتاییەکاندا بکەن؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسانکارییان بۆ بکات تا بتوانن هەم ئەرکەکانی خۆیان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا ڕاپەرێنن و، هەم لە خوێندنەکەی ئەمساڵیشیان دوانەکەون.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو داوایەی ئەو قوتابیانە نیشان دا و، بەڵێنی دا بە دواداچوونی پێویست لەسەر ئەو بابەتە بکرێ، تاوەکو ئەو قوتابیانەی لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرەکانی جەنگدانە، بتوانن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی لەسەر کۆی نمرەکان تاقیکردنەوە بدەن.




