ئه‌م حەفتە‌یه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت

به‌غدا_kdp.info_ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ بوودجه‌ی 2015 ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كرێت تا په‌سه‌ندی بکات، پاشان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت هەتا بوودجەکە بدات؛ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م حەفتە‌یه‌دا بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت و، قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ببێت.
(سه‌رحان محه‌مه‌د سلێڤانه‌یی)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: بڕیار وایه ئه‌مڕۆ بوودجه‌ی 2015 ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بكرێت، تا سه‌ركۆماری عێراق واژۆی بکا، پاشان ڕه‌وانه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی 2015 بدات؛ پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌م حەفتە‌یه بوودجه‌ی كوردستان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی گوتیشی، ده‌بووایه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه كردبا، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی پاره له خه‌زێنه‌ی عێراق، جارێ نەیناردووە، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه و، پاره له خه‌زێنه‌دا هه‌یه".
ڕابین شێروانی




