بە دوو حەفتە مووچه‌ی مانگی 12ـی هەموو مووچەخۆران دەدرێت

هەولێر-KDP.info- به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییەوە، ده‌ست ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، ئه‌م حەفتە‌یه مووچه‌ی مانگی 12ـی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه "خۆی بڕیار بوو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام دواكه‌وت، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مووچه‌ی مانگی 12ـی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت."
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ڕوونیشی كرده‌وه کە "له‌م حەفتە‌یه‌شدا، مووچه‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، پۆلیسی نه‌وت و وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی دابه‌ش ده‌كرێت."
به گوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووە، رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان له كۆبوونه‌وه‌ی حەفتە‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ لیژنه دارایی و ئابوورییەکەی په‌رله‌ماندا، ئاشكرای كردوه، ئه‌م حەفتە‌یه و حەفتە‌ی دادێ مووچه‌ی مانگی 12ـی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن و، پاشان مووچه‌ی مانگی 1ـیش دابه‌ش ده‌كرێت.
بۆ دابه‌شكردنی مووچه وه‌زاره‌تی دارایی مانگانه پێویستی به 850 ملیار دینار هه‌یه.
یه‌حیا سابیر




