ئهمرۆ سەرۆکی حکوومەتى ههرێم لەگەڵ سەرۆكى فراکسیۆنەکانی ئهنجوومهنى نوێنهران کۆ دەبێتەوە

ھەولێر_kdp.info_ بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆكى فراکسیۆنەکانی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقدا کۆ ببێتەوە و، باسی قۆناغی دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بکەن.
(ئەردەڵان نوورەدینی)، ئەندامی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆكى فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقدا کۆ ببێتەوە و، قۆناغی دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودجە بخەنە بەر باس؛ باسی نێوانی ھەرێم و بەغداش دەکەن."
(نوورەدینی) گوتیشی: "کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرۆكى فراکسیۆنەکاندایە، بەڵام رەنگە ھەندێک لە وەزیرە کوردەکانی بەغدایش بەشدار ببن.
بڵند ئیبراھیم




