یادەکە جیاواز دەبێت.. لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات یادداشتنامه‌یه‌ک ئاراستەی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دەکات

هەولێر-KDP.info- لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات، یادی کارەساتی یه‌کی شوبات تەنیا بە دەرکردنی یادداشتنامه‌یه‌ک به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دەکاتەوە، کە مه‌به‌ست لێی، زیاتر پشتیوانیی پێشمه‌رگه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی قوربانییه‌کانی گه‌لی کوردە له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و جه‌هاله‌تدا.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوباته‌وه
لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات پێی باش بوو یادی ئه‌مساڵ جیاواز له یادی ساڵانی پێشوو، سه‌ره‌ڕای دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوبات و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و، له سۆنگه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمه‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و، به ڕه‌چاوكردنی دۆخی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش كه حاڵی حازر به‌شێك له ڕۆڵه‌كانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی یه‌كی شوباتیش له به‌ره‌كانی به‌رگریدان، یاده‌که بریتی بێت له پێشکه‌شکردنی یادداشتنامه‌یه‌ک به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به مه‌به‌ستی زیاتر پشتیوانیی پێشمه‌رگه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی قوربانییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و جه‌هاله‌تدا.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش




