٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ فەوجێکی کوردانی شەبەک لە قەزای سۆران دەست بە مەشق و راھێنان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) رایگەیاند کە، سبەێنێ فەوجێکی کوردانی شەبەک لە قەزای سۆران دەست بە مەشق و راھێنانیان دەکەن و؛ بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامیان دەبێت، هەروا دواتر فەوجێکی دیکەش دەست بە مەشق و راھێنان دەکەن.

نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی پیشانداوە کە، دوو فەوج بۆ کوردانی شەبەک لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دابمەزرێت و؛ بڕیاریشە سبەینێ فەوجێک لە قەزای سۆران دەست بە مەشق و راھێنان بکات کە ژمارەیان ٦٥٠ پێشمەرگەیە.

(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، بڕیارە ئەو فەوجە بۆ ماوەی یەک مانگ مەشق وراھێنان بکەن.
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەیشی کرد کە، بڕیارە دوای ئەوەی ئەو فەوجە مەشق و راھێنانی تەواو کرد؛ فەوجێکی دیکە دەست بە مەشق و راھێنان بکات.
(مەلا سالم شەبەک) ئاشکرایکرد، ئەو ھێزە بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە ناوچە شەبەکنشینەکانی دەشتی نەینەوا پێکدەهێنرێت؛ هەروا بەشداریشیان  لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دەبێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار