٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی زستانەی بەسەر ١٣٠٠ خێزانی پەنابەر دابەش کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبەردەوانی کاروچالاکییەکانیدا لە کەمپی بەحرکە، هەرشەم و باسرمە، ئەمڕۆیش پێداویستی زستانەی بەسەر ١٣٠٠ خێزانی پەنابەر، دابەش کرد.

لەدرێژەی كارو چالاكی بەردەوامی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە نێو كەمپی ئاوارەبووەکاندا لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زستانە و جلوبەرگ و دەیان جۆری دیكەی پێداویستیان بەسەردا دابەش دەكات، لەو میانەشدا لە كەمپی بەحركە لە درێژەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستییەكان بۆ پەنابەران، بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (save the children)  هەڵسان بە دابەشكردنی جلوبەرگ و پێڵاو بەسەر ( 1583) پەنابەر.
هەروا لە كەمپی هەرشەم كە تایبەتە بە پەنابەرانی عێراقی، لە هەڵمەتێكدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی عێراقی هەڵسان بە دابەشكردنی پێداویستی و خواردن بەسەر (330) خێزانی كەمپەكەدا لەگەڵ دابەشكردنی پێداویستی شیرو دایبی و جلوبەرگ بەسەر (120) منداڵی ساوادا.
هەر لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو كەمپی پەنابەراندا، لە كەمپی باسرمە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ (ماهر عەزیز)ـی خێرخواز هەڵسان بە دابەشكردنی گۆشتی سوور و مریشك بەسەر (403) خێزانی كەمپەكەدا كە گشت خێزانەكان لەو هەڵمەتەدا سوودمەندبوون و؛ بۆ هەر خێزانێك مریشكێك و كیلیۆیەك گۆشتی سووریان پێدرا.
زانكۆ محەمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار