٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک..درەنگای شەو ئاساییش پێنج تیرۆریستی لەنێو ماڵێکدا کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک نەقیب (فەرھاد حەمە عەلی) رایگەیاند کە، لەنێو شاری کەرکووک دا شەوی رابردوو پێنج تیرۆریست  خۆیان لەنێو ماڵێکدا حەشاردابوو، دوای ئەوەی هێرشمان بۆ بردن توانیمان هەر پێنجیان بکوژین.

بەرپرسی راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک نەقیب (فەرھاد حەمە عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ بوارێکی ناھەموار لە کەرکووک دروست بوو هیزەکانمان گەیاندە گشت شوێنەکان، هەروا درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی دۆمیز دوو ھاوڵاتی تێپەڕ بوون و هێزەکانمان ویستویانە داوای ناسنامەیان لێ بکەن، بەڵام ئەوان رایان کردە نێو ماڵێک، دواتر هێزەکانمان گەمارۆی ماڵەکەیاندا بۆئەوەی بزانن ئەو کەسانە کێن، بەڵام یەکڕاست دەسترێژی گوللەیان کرد، هێزەکانی ئیمەش هێرشیان بۆ بردن و دەرکەوت کە پێنج تیرۆریست لەو ماڵەدا هەن و؛ تێکڕای تیرۆریستەکانیان کوشتن".
(حەمە عەلی)رونیشی کردەوە، ئەو تیرۆرستانە ھەموویان خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگ بوون.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار