شنگال..داعش ٤٠ کوژرا و برینداری دیکەی هەن

شنگال-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (بەھرام عەریف یاسین) رایگەیاند کە، شەوی دوێنێ تیرۆریستان هێرشیان بۆ هێناین، بەڵام یەکڕاست پێشمەرگە قارەمانەکان بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن؛ لە دوێنێیشەوە داعش ٤٠ کوژرا و برینداری هەیە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، شەو رابروو کاتژمێر ١٠ی شەو تیرۆریستانی داعش ھێرشیان بۆ هیناین، بەڵام ھەر زوو بەرپەرچەمان دانەوە و تێکمان شکاندن.
عەمید(بەھرام عەریف یاسین) گوتیشی، ھەر شەوی رابردوو بەھۆی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کە بۆردومانی نێو شنگالیان کرد ١٢تیرۆرست کوژران و ٢٨ی دیکەش بریندار بوون.
هەروا ئاماژەیشی کرد کە، تیرۆریستان تا دێ ژمارەی کوژراوەکانیان لە هەڵکشانە و؛ بێوەرەبوون.
بڵند ئیبراھیم




