بەشی هەرێم لە دامەزراندن دووھەزارونۆسەد پلەیە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ لە عێراق پەنجاوپێنج ھەزار پلە دادەمەزرێن و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەو رێژەیە دووھەزارونۆسەد پلەیە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق کە پێنجشەممەی رابردوو پەسەند کرا، ئەمساڵ لە تەواوی عێراق پەنجاوپێنج ھەزار پلە دادەمەزرێن و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەو رێژەیەدا دووھەزارونۆسەد پلەیە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، "پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان ١٧%بێت، بەڵام ئەوان دووھەزاروچوارسەد پلەیان دانابوو، ئێمە بەزۆر کردوومانە بە دووھەزارونۆسەد پلە."
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: "ئەگەر تاکو نیوەی ئەمساڵ تێپەڕێت و داھاتی عێراق زیاد بکات و بوودجەی تەواوکاری بێتە پەرلەمان، پلەکانی دامەزراندن بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ نۆھەزار پلە زیاد دەکەین."
بڵند ئیبراھیم




