ئەوەندە نابا قەیرانی دارایی دەڕەوێتەوە و، نرخی به‌نزینیش كه‌م دەكرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و، سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه قه‌یرانی دارایی ببڕێتەوە، نرخی به‌نزین كه‌م دەكرێته‌وه؛ کە بوودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كرا، بۆیه ئەوەندە نابا قه‌یرانی دارایی‌ش دەڕەوێتەوە.
(به‌یار دۆسكی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوە له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت و، هەرزانی بکات؛ هەڵبەت لە چەند رۆژی رابردوویشدا بوودجەی عێراق پەسەند كرا، بۆیە ئەوەندە نابا قەیرانی دارایی‌ش دەڕەوێتەوە."
(به‌یار دۆسكی) په‌یوه‌ست به دیاریكردنی نرخی نوێی به‌نزین گوتی: "خۆی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت‌وگاز، هیچ باسی هەرزانکردنەوەی بەنزینی لەگەڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و، وزه و، سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا نەکردووە؛ چه‌ند جارێک وادەی هەرزانكردنه‌وه‌ی به‌نزین دیاری کراوە، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ته‌واو؛ تاکو ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت‌وگاز، نرخ دیاری نه‌كات، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و، سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بە دوایدا ناچین."
سه‌رباز واحد




