کەمال کەرکووکی: لە ماوەیەکی کورت‌دا داعش لە تەواوی ناوچەکەدا وەدەر دەنێین.. گوندی مەلا عەبدوڵا ئازاد کرا

کەرکووک-kdp.info- بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک-دوبز (کەمال کەرکووکی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویکردن بەردەوامە و لەئێستادا توانرا گوندی مەلا عەبدوڵا و پردی بویتەر و گوندی عەسەلیە، بە تەواوی ئازاد بکرێن و شەڕیش بەردەوامە."
دەربارەی ئەو زیانانەیشی کە بە داعشیان گەیاندووە، دکتۆر(کەمال کەرکووکی)گوتی، لەئێستادا ١٥تەرمی چەکدارانی داعش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك – دووبز (د. كەمال كەركووكی) هاوکات رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ له سێ قۆڵه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر داعش و پێشمه‌رگه‌یش له پێشڕه‌ویدان، زۆر تیرۆریستیش كوژراون و برینداریشیان هەر زۆرن و شوێن لە دوای شوێنیشیان پێ چۆڵ دەکەین، لە ماوەیەکی کورت‌دا لە تەواوی ناوچەکەدا وەدەریان دەنێین.
(د. كەمال كەركووكی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان جەختی کردەوە، "ئه‌مانه هێزێكى تیرۆریستن، له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رفه‌تیان هه‌بێت درێخی ناكه‌ن و په‌لامارى پێشمه‌رگه و خاكى كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان ژیانى خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستیانه و شه‌و و رۆژ له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنى خاكى كوردستان؛ هه‌تا ئێستایش نیشانى تیرۆریستانیان داوه كه چه‌ندیان لێ ده‌كوژرێت و چه‌ند ده‌ڤه‌ریشیان لێ پاك ده‌كرێته‌وه و رۆژ به رۆژیش به‌ره‌و دواوه له پاشه‌كشه‌دان".
ئەو باسى له‌وه‌ش كرد: "له‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه ئه‌مڕۆ بۆ هێرشکردنە سەر مۆڵگەی تیرۆریستان دانراوه، ئه‌وه‌یه كه هه‌م ژماره‌یه‌كى زۆریان لێ له ناو ببردرێ و هه‌میش شوێنه‌كه‌نیان لێ پاك بكه‌ینه‌وه، قۆناخى تریش هه‌یه كه بۆ هه‌ر قۆناخێك پلانى ترمان هه‌یه."
بڵند ئیبراھیم




