٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبانی..10 گوند ئازاد کراون و تەرمی 20 تیرۆریستیش لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی دەڵێت، دوێنێ هێرشمان کردە سەر داعش و لە ئاکامدا 3 گوندی دیکەمان ئازاد کردن، ئیدی تێکڕای ژمارەی گوندە ئازادکراوەکان بوون بە 10 گوند، هەروا تەرمی 20 تیرۆریستیش لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی نەقیب (رزگار بەھرام) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند کە، دوێنێ لە ئاکامی هێرشێکی پێشمەرگە و شەڕڤانان بۆ سەر داعش، توانرا کۆمەڵێک گوند بە ناوەکانی مەزرەعە، عەبروش و میناس ئازاد بکرێن، لە ئێستادا ژمارەی گوندە ئازادکراوەکانی کۆبانی گەیشتوون بە 10 گوند، هێشتاش لە پێشڕەوی زیاتر داین.
نەقیب (رزگار بەھرام ) گوتیشی، ھەر دوێنێ ژمارەیەکی زۆی تیرۆرستان کوژراون و20 تەرمیشیان لە گۆڕەپانی جەنگدا کەوتوون.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار