٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمێکی زۆریان پێ جێ ‌هێشتوون.. لە تەللوەرد پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  شەڕ لە میحوەری کەرکووک بەرەدەوامە و ھێزەکانی پێشمەرگەیش لە دۆخی هەڵمەتبردنن و گەییشتوونەتە پردی تەللوەرد و پێشڕەویی پێشمەرگە بەردەوامە و چەندین تەرمی تیرۆریستانیش لە گۆڕەپانی شەڕدا کەوتوون.

بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان عەمید(ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و چەند شوێنێکیان کۆنترۆڵ کرد، لەئێستادا ھێرشەکە پێچەوانە بووەتەوە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و لە ئێستادا گەیشتوونەتە سەر پردی تەللوەرد."

عەمید(ھەڵگورد حیکمەت)گوتیشی، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون و زیاتر لە 10تەرمیشیان کە بیانین کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار