٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوا وادە بۆ فڕۆكەوانە ئوردنییەكە دانرا

سەرچاوە: KDP.info

ئوردن-KDP.info- حكوومەتی ئوردن بۆ تاوتووكردنی چارەنووسی فڕۆكەوانی ئوردنی (مەعاز كەساسبا) كۆ بووەوە، كە ئێستا بارمتەیە و لای داعشە، هەڵبەت داعش ئەمڕۆ خۆرئاوابوونی بە دواوادە داناوە، ئەگەر ژنە تیرۆریستەكەی قاعیدە (ساجیدە ڕیشاوی) ئازاد نەكرێت، ئەوا فڕۆكەوانەكە دەكوژن.

بی‌بی‌سی لە هەواڵێكدا نووسیویەتی، ئوردن ئامادەیە (ساجیدە ڕیشاوی) ئازاد بكات، لە بەرامبەر ئازادكردنی فڕۆكەوانەكەیان، بەڵام دەگوترێ داعش (كێنجی گۆتۆ) لە بەرانبەر (ساجیدە ڕیشاوی) ئازاد دەكات نەك فڕۆكەوانەكە.
پەیامنێری بی‌بی‌سی  لە تۆكیۆ (ڕوپێرت وینگفیڵد) گوتی، ئەوەی لە تازەترین نامەیاندا دەردەكەوێت، داعش پێناچێت ڕازی بێت (ساجیدە ڕیشاوی) بە فڕۆكەوانەكە بگۆڕێتەوە.
جێی باسە، حكوومەتی ئوردن لەلایەن بەشێكی زۆری خەڵكەكەیەوە زۆری بۆ هاتووە كە هەوڵەكانی لەمەڕ بەردانی فڕۆكەوانەكە چڕتر بكاتەوە، هەر بۆیەیش ماوەیەكە ناڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆكهۆز و پیاوانی ئایین لە ناوخۆی ئوردن، سەرقاڵن تا چارەنووسی فڕۆكەوانەكەیان لە سەربڕین ڕزگار بكرێت.
(ساجیدە ڕیشاوی) ئەو ژنە تیرۆریستەی قاعیدەیە، كە لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا تەقینەوەیەكی لە عەمانی پایتەختی ئوردن ئەنجام دا و بە هۆیەوە ٦٠ كەس كوژران، دواتر (ساجیدە ڕیشاوی) بە هۆی ئەو كارەیەوە سزای زیندانیكردنی تاهەتایی بەسەردا بڕا، بەڵام پێدەچێت لە بەرامبەر یەكێك لە بارمتەكان ئازاد بكرێت.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار