٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارەی قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاو دەدرێتە هاووڵاتیان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانیی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، وەزارەتی‌ بازرگانیی‌ عێراق چەند رۆژێك پێش ئێستا نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی  بازرگانیی هەرێمی كوردستان كردووە و تێیدا روون كراوەتەوە  كە هاووڵاتیان لە بەرامبەر ئەو ماددانەی لە بەشەخۆراك ‌وەریان نەگرتووە، قەرەبوو دەكرێنەوە. 

  سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە نەویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە بەرانبەر فەوتانی‌ بەشەخۆراكی‌ چەند مانگێكی‌ ساڵی‌ 2014 بە پارە قەرەبووی هاوڵاتیان دەكرێتەوە.
  سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە، شەكر و برنجی 6 مانگ نەدراوە، بۆیە قەرەبووكردنەوەكەیش بۆ ئەو بەشەخۆراكانە دەبێت.
سەبارەت بە بڕی‌ قەرەبووەكەیش، سەرچاوەكە ئاماژەی‌ دا كە، بڕی‌ قەرەبووكردنەوەكە دیاری‌ نەكراوە و لە ماوەی داهاتوودا دیاری دەكرێت.
لە ساڵی رابردوودا بۆ هەر ئەندامی خێزانێك بڕی 17 هەزار دینار وەكو قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی 6 مانگ دابەش كرا.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار