نێچیرڤان بارزانى: به ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا پابه‌ندین

هەولێر-KDP.info-جێگرى سه‌رۆكى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، ڕۆڵى كادیران و ئه‌ندمان و ڕێكخستنه‌كانى حزبى له ڕاگرتنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌م بارودۆخه‌دا به‌رز نرخاند.. پێوەست بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند کە، به ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، پابه‌ندین.
جێگرى سه‌رۆكى پارتىی دیموکراتی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29-1-2015 له نووسینگه‌ى خۆى، پێشوازى له ئه‌ندامانى فڕاكسیۆنى پارتىی له خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى عیراق كرد و له دیدارێكدا سوپاس و پێزانینى جه‌نابى سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیى پارتى پێشكه‌ش كردن، كه ماوه‌ى چوار ساڵى دژوارى خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى عیراق، به هه‌موو توانایان له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كانى دیكه‌ى كوردستان له به‌غدا، به‌رگرییان له داواكارى و به‌رژوه‌ندییه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه، له‌م قۆناغه‌شدا سوود له ئه‌زموون و شاره‌زاییان وه‌رده‌گیرێت.
جێگرى سه‌رۆكى پارتىی دیموکراتی کوردستان، ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به خۆڕ‌اگرى و قورانیدانى پێشمه‌رگه، ئێستا له هه‌موو به‌ره‌كانى جه‌نگدا ده‌ستپێشخه‌ریى كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست پێشمه‌رگه و ڕۆڵى كادیران و ئه‌ندامان و ڕێكخستنه‌كانى حزبى له ڕاگرتنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌م بارودۆخه‌دا به‌رز نرخاند. ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقیش، پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، دووپات كرده‌وه.




