٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆبوونەوەی پێوەست بە بودجە سێ سەعات دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیار بوو سەعات یەكی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ سەعات پێنجی ئێوارە دوا خرا، چونكە تائێستا فڕاكسیۆنەكان نەگەییشتوونەتە رێك كەوتن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نەدا عەنتەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیار بوو سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە كۆ بێتەوە، بەڵام فڕاكسیۆنەكان تا ئێستا نەگەییشتوونەتە رێككەوتن و كۆبوونەوەكان بەردەوامن بۆ گەییشتن بە رێككەوتن.

(نەدا عەنتەر) گوتیشی، كێشە لەسەر چەند خاڵێك هەیە، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ سەعات پێنجی ئێوارە دوا خراوە، تاوەكو دەگەنە رێككەوتن، دواتر دەنگی لەسەر دەدرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار