مووسڵ. ژمارەیەکی دیکەی سەرکردەکانی داعش کوژران

هەولێر-KDP.info- لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، ٤٣ سەركردەی داعش كوژران و٤٠-ی دیكەیش بریندار بوون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان لە فڕۆكەخانەی مووسڵ و سەربازگەی غەزلانی بە سەختی بۆردوومان كردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.
(رەجەب) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ٢٣سەركردەی داعش كوژراون و ٤٠-ی دیكەیش بریندار بوون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی راشیگەیاند، شەوی رابردوو كەتیبەكانی مووسڵ تەقەیان لە تیرۆریستێكی داعش بە ناوی (یاسر مەحموود) لەسەر رێی مووسڵ_بەغدا كرد و لە ئاكامدا كوژرا.
بڵند ئیبراهیم




