٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری پەرلەمان: فڕاكسیۆنی زەرد داوای كردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی لە شنگال كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە چەندین قەزا و ناحیە داوا كراوە كە نووسینگەی پەرلەمانی بكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنیا لە كەركووك كراوەتەوە. هەروا راشیگەیاند كە، فڕاكسیۆنی پارتیی لە پەرلەمانی كوردستان داوای كردووە نووسینگەی پەرلەمان لە شنگال بكرێتەوە.

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان (فەخرەددین قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "كۆمەڵێك داواكاری و یادداشتمان بە دەست گەییشتوون تا نووسینگەی پەرلەمان لە قەزا و ناحیە و شوێنەكان بكرێنەوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە تاوەكو ئێستا نووسینگە لەو شوێنانە نەكراونەتەوە".
(فەخرەددین قادر) گوتیشی، لە ئاكرێ و زاخۆ و گەرمیان و پێنجوێن و كۆمەڵێك شوێنی دیكە داوا كراوە و؛ لە نێویشیاندا لە شنگال فڕاكسیۆنی زەردیش بۆ ئەم مەبەستە یادداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنیا لە كەركووك كراوەتەوە، چونكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، "یادداشتی كردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە شنگال لەلامانە و، قابیلی ئەوەیە وەك سەرۆكایەتی گفتوگۆی لەسەر بكەین و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش بڕیاری لەسەر دەدات".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار