٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لە كۆبوونەوەدان.. بڕیارە سەعات یەكی ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ بودجە كۆ ببێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لە ئێستادا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن و بڕیاریشە سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێ بكات.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ كوتلە كوردییەكان لە نێوخۆیاندا كۆ بوونەوە و لە ئێستادا سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان و لیژنەی دارایی لە كۆبوونەوەدان و تاوەكو ئێستایش بەردەوامە.
(جاف) گوتیشی، بڕیارە سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە كۆ ببێتەوە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار