٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا له‌ پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له‌ پێشمه‌رگه‌ كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى؛ دووپاتىشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق(ستیوارد جۆنز)، لەو دیدارەدا کە پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)ـدا سازی دا ئەم قسانەی کردن.

له‌ دیدارەكەدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، دواڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، دواپێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆریستانى داعش، هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ شكاندنى دوژمن، قۆناخه‌كانى داهاتووى شه‌ڕ و پرسى ئازادكردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ شه‌ڕه‌وه‌، تاوتوو كران.

باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنه‌كانى له‌ پێشمه‌رگه‌ كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ پشتیوانیكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌رۆكوه‌زیرانیش سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى و ستایشى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى كرد و داواى كرد كه‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار