په‌خشان زه‌نگه‌نه: بێ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچمان پێ ناكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباى خانمان ده‌ڵێت، "سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بۆ هه‌رشتێك ڕوومان لێی نابێت پاڵپشتیی ته‌واوى كردووین بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیى خانمانى ئاواره بده‌ین"، گوتیشی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌بێت، ئەوا هیچیان پێ ناكرێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروبارى خانمان(په‌خشان زه‌نگه‌نه) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی "بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیى خانمانى ئاواره بده‌ین، داواى ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێكیشمان له (سه‌رۆكی حكوومه‌ت) كرد به‌ڕێزیان به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و بریارانه‌یان ده‌ركرد، (سه‌رۆكی حكوومه‌ت) هه‌میشه پاڵپشتیی دۆزی ئافره‌ت بووه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌بێت ئێمه هیچمان پێ ناكرێت."
(زه‌نگه‌نه) ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌ن ئامانجی سه‌ره‌كیمان بووه هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ى باری ده‌روونیی ئه‌و ئافره‌تانه بده‌ین كه له چنگی تیرۆریستان رزگاریان بووه، پێشوازیمان له ڕێژه‌یه‌كى زۆری ئافره‌ت كردووه كه به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و رێنمایى و چاره‌سه‌رى ته‌واومان بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا و بارى ده‌روونییان جێگیر ببێته‌وه و له كاره‌كهی‌شمان زۆر سه‌ركه‌وتنمان به ده‌ست هێناوه"، زیاتر گوتی "چه‌ندان رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیمان هێناون كه كار ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى بارى ده‌روونیى ئه‌و ئافره‌تانه، هه‌وڵیشمان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێداویستیی ئافره‌تان ئاماده بكه‌ین و بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی ئاواره‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێم."
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباى خانمان ده‌شڵێت: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراون، وه‌كو كۆیله و خزمه‌تكار له لایه‌ن ئه‌میر و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئایین و ئه‌خلاقێكه و ئامانجیان ته‌نیا كوشتن و تێكدان و خه‌ڵه‌فاندنه."
(په‌خشان زه‌نگه‌نه) جەختیشی کردەوە کە، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بەردەستیانن، تیرۆریستانى داعش هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقییان تیدا نییه و، داعش ئافره‌ت زه‌لیل ده‌كه‌ن.
سه‌رباز واحد




