كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌رله‌مان خزمه‌تێكى مه‌زن ده‌بێت بۆ شنگال و رێگا خۆشكه‌رده‌بێت بۆبه پارێزگابوونى

شنگال _ kdp.info _ قائیمه‌قامى شاروچكه‌ى شنگال ڕایده‌گه‌ینێت ئه‌و یاداشته‌ى له‌لایه‌ن لیستى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌ش كراوه بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستان له شنگال خزمه‌تێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه‌مان و رێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ به پارێزگابوونى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان .
قایمقامى شاروچكه‌ى شنگال (مه‌یسه‌ر حه‌جى سالح ) به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ئه‌و یاداشته‌ى له‌لایه‌ن لیستى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌ڕله‌مانى كوردستان پێشكه‌ش كراوه گرنگیه‌كى زۆرى ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه‌مان ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان له‌نزیكه‌وه ڕه‌وشى شنگال ده‌بین و خزمه‌تێكى زیاتر پێشكه‌ش به ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن .
(مه‌یسه‌ر حه‌جى ) گوتیشى: كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌ڕله‌مان رێگه خۆشكه‌رده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى شنگال ببێته پارێزگا‌و بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌ش خه‌ڵكى شنگال زیاتر هه‌ست ده‌كه‌ن به‌شێكن له كوردستان و دانابرێن .
قایمقامى شاروچكه‌ى شنگال له باره‌ى ناوچه ئازاد كراوه‌كانى ئه‌و سنووره زیاتر گووتى :ئه‌و ناوچانه‌ى ئازاد كراون ره‌وش تێیدا ئارامه و رۆژانه خه‌ڵك ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ وموڵكى خۆیان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش به ووره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزن .
فراكسیۆنى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌ڕله‌مانى كوردستان یاداشتێكى به ژماره 21 له به‌روارى 14/1/2015 پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مانى كوردستان كرد بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له شاروچكه‌ى شنگال .
نه‌شوان به‌رزنجى




