پلانێکی داعش تێکشکێندرا..25 چه‌كداریان كوژران و بریندار بوون

شنگال ـــKDP.infoـــ فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ڵێت، چه‌كدارانی داعش له شه‌وی رابردوه‌وه ده‌ستیان به جم‌وجۆل كردبو و له بینایه‌ك له‌ناو سه‌نته‌ری شنگال كۆببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پلانی هێرش كردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابنێن، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان بینایه‌كه‌یان بۆردومان كرد و زیاتر له 15 تیرۆرستیان تێداكوشتووه و 10 دیكه‌یش بریندار كردووه.
( قاسم سمێل) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، له شه‌وی رابردوو تا ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له‌ناو شنگال ده‌ستیان به جم‌وجۆل كردووه، به پێی زانیارییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پیشمه‌رگه‌ش هه‌موو به‌رزاییه‌كان و شوێنه ستراتیژییه‌كانی له ده‌ستدایه، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی ته‌واو دان، ئه‌وان هه‌ر كاتێك هاتبن به سه‌ر شۆڕی گه‌راونه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان توانیان به دۆشكه و تۆپ ئه‌و بینایه بۆردومان بكه‌ن و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی له تیرۆرستان بده‌ن، به پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 15 تیرۆرست كوژراون و 10 تیرۆرستی دیكه‌یش بریندار بوونه، بینایه‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ریاندا رووخاوه.
رابین شێروانی




