٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجلینا جۆلی: تا ئێستا ئازاری وام نەدیوە..لەئاست ئازاری ئاوارەکان نەمتوانی هیچ بڵێم

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر ـــKDP.infoـــ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجلینا جۆلی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە کوردستان بوو، هاتبوو بۆ بینینی ڕەوشی ئاوارەکان، دواى گەڕانەوەی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەسەفەرەکەی بڵاوکردەوە و، نووسیویەتی تا ئێستا ئازاری وام نەدیوە.

نیۆرک تایمز ڕاپۆرتی ئەنجلێنا جۆلی بڵاوکردۆتەوەو تیادا هاتوە، لەوەتەی ٢٠٠٧ وە پێنج جار چومەتە عێراق تا ئێستا ئازاری وام نەدیوە، لەوەی کە ئێسستا شاهیدی بۆ دەدەم.
جۆلی لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا نوسیویەتی، چەندین ساڵە سەردانی کەمپی ئاوارەکان دەکەم، هەموو کات دادەنیشم له‌لایان، گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگرم، هەوڵدەدەم باشترین پاڵپشتیان پێشکەش بکەم، شتێک بڵێم کە هاوکاری منیان بۆ دەرخات، بەڵام ئەو جارەیان نەمتوانی هیچ قسەیەک بکەم.
هەروەها گوتی: چی بە دایکێک دەڵێی کە فرمێسک لەچاوانی ڕێژنەدەکەن و کچەکەی لەدەستی داعشدایە و، لە خۆشەویستی کچەکەی هیوای ئەوە دەخوازێت ئەویش لای کچەکەی بووایە، ئەگەر سوکایەتی و دڕندەیشیان لەگەڵکردبایە،یان چی بەئافرەتێک دەڵێی کە سەیری چاوەکانت دەکات و پێت دەڵێ هەموو خێزانەکەی بەبەرچاوی خۆیەوە کوژران و، ئێستا تەنیا لە خێوەتێکدا دەژی بە کەمترین ڕادەی پێویستی خۆراک.
جێی باسە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، ئاوارەکان ناهەقیان نیە وابزانن ئێمە دەستمان لێهەڵگرتون و، بێ ناز جێمان هێشتون، چونکە ئێمە بڕێکی زۆرکەم هاوکاری مرۆیمان بۆ دابین کردون.ئەگەر لەبەر خاتری ژیانی ملیۆنان ئاوارەش نەبێ، دەبوایە بۆ لەدەستنەدانی سەنگی متمانەی سیستەمی نێودەوڵەتی هانا و هاوکاری زیاترمان لە ئاست ئەو ئازارەی ئەوان ببەخشیبایە.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار