٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جۆن کێربی: کاتێکی زۆر گرنگ بوو کە بڕیاردرا پێشمەرگە بچێتە کۆبانێ.. هەردەبێت شەری مووسڵ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

پێنتاگۆ_kdp.info_ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەرز ڕاگیرا و، تیایدا گوترا، سەرکەوتنەکانی هێزە کوردییەکان بەگشتی نموونەیەکن ئەوە دەردەخەن کە چی دەتوانرێت بکرێت کاتێک کە تۆ هاوبەشێکی متمانە پێکراو و، ئامادە و، بەتوانای زەمینیت هەیە.

لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا لە بارەی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و، هاوبەشێکی باشی وەکو کورد ڕاپۆرتێک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا جۆن کێربی سکرتێری ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن گوتی: لە سەرکەوتنەکانی ئەو دواییەدا هێرشە ئاسمانیەکان یارمەتیدەرێکی باشبوون، دەستکەوتی باشیان هەبوو لەبەرئەوەی هاوبەشەکەیان لەسەر زەوی بەمتمانە بوو.
کێربی سەبارەت بە چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی گوتی: کاتێکی زۆر گرنگ بوو کە بڕیاردرا پێشمەرگە بچێتە کۆبانێ و، تورکیاش ڕێگای ئەوەیدا، لەڕاستیدا کاتە گرنگەکە زیادبونی هێزی شەڕکردن و پاڵپشتی بوو بۆ کۆبانێ.
هەروەها کێربی ئاماژەیدا کەنابێ کۆبانێ بەراووردکەین بە مووسڵ، هەڵبەت شەڕی مووسڵ جیاوازتر دەبێت ئەگەرچی ناشزانرێت چەند سەخت دەبێت، لەوانەیە و لەوانەش نیە کاتێکی درێژ بخایەنێت. خۆ لەکۆتاییدا هەردەبێت شەری مووسڵ بکرێت، ئێمە ئێستا لەنزیکەوە لەگەڵ هیزەکانی ئاسایشی عێراق پێکەوە ئیش دەکەین، یارمەتیان دەدەین لە باشتر تێگەیشتنیان بۆ بەرەنگارییەکان.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار