ئه‌مڕۆ بوودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت.. هه‌فته‌ی داهاتوویش به‌شه بوودجه‌ی مانگێكی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت

بەغدا_kdp.info_ لیژنه‌ی دارایی دواین راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015 گشتی عێراق ته‌واو كردووه و داویه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوودجه‌ی 2015 گشتی عێراق بخاته ده‌نگدان و په‌سه‌ندى بكات.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (نه‌جیبه نه‌جیب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ بوودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتوویش ڕاسته‌وخۆ به‌شه بوودجه مانگێكی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌كاته 1 له‌سه‌ر 12 ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت."
(نه‌جیبه) گوتیشی، لایه‌نگرانی نوری مالیكی نارازین له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی بوودجه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕێژه‌یان كه‌مه هیچیان پێ ناكرێت و، بوودجه ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت، كه بارودۆخی ئه‌منی و دارایی وڵات چی دیكه به‌رگه‌ی بێ بوودجه‌ی و گه‌مه‌ی سیاسی ناگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت، به هۆی هه‌رزانبوونی نرخی نه‌وت هه‌ندێك گۆڕانكاری له پڕۆژه یاسای بوودجه كراوه، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دایه.
ڕابین شێروانی




