کارمەندانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

بەغدا-KDP.info-ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند کە، ئەمڕۆ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق رێككەوتوون كە كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆن بكرێنە هەمیشەیی، بەڵام ئەو کارماندانە دەگرێتە کە تا بەرواری 1/3/ 2010 گرێبەستبوون.
ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق لە لیژنەی یاسایی (زانا رۆستایی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەبارەت بە كارمەندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بڕی 65 ملیار دینار لە بودجەی گشتیی 2015 عێراق تەرخان كراوە كە بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەمەش پڕۆژەیەك بوو لەلایەن حكوومەت و لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو.
(زانا رۆستایی) دەشڵێت، بەپێ ی ئەو ڕەشنووسەی تاكو ئێستا ئامادەكراوە، هەموو ئەو فەرمانبەرە كاتییانەی كە تا 1/3/2010 ماوەی شەش مانگ خزمەتیان هەیە، بەشێوەی گرێبەست لەگەڵ كۆمسیۆن دادەمەزرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی، هەروا ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای ئەو بەروارە گرێبەستیان كردووە كە ماوەی گرێبەستەكەیان كەمترە لە شەش مانگ ئەو دامەزراندنە نایانگرێتەوە، بۆیە ئەو دامەزراندنە بۆ بەشێكی دیاری كراو دەبێت .
نەشوان بەرزنجی




