٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گفتوگۆ بۆ لێکتێگەیشتنی نیوان هەولێر و بەغدا دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھەرێم و بەغدا سەرقاڵی چارەکردنی کێشەی نێوانیانن لەبارەی نەوت و ھەرکاتێک کێشەکە چارە بوو، بەشە بودجەی ھەرێم رەوانە دەکرێت،چونکە لێکتێنەگەیشتن لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە لە نێوان بەغدا و ھەولێر ھەیە.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (شێرکۆ جەودەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە  تا ئێستا بڕیار لەبارەی دابەزاندنی نرخی بەنزین لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەدراوە،ھەرچەند دوێنێ کۆبوونەوە، بەڵام پێویستی بە وردبینی زیاتر ھەیە، دواتر کۆدەبنەوە و بڕیار دەدرێت و ئەوەی لە راگەیاندنەکانیش لەبارەی دانانی نرخی بەنزین دەگوترێت راست نییە و تائێستا ھیچ نرخێک دیاری نەکراوە.
سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ھۆکاری نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە لایەن بەغدا بۆ بوونی کێشە دەگرێتەوە، چونکە ھەرێم لەئێستادا رۆژانە ١٥٠ھەزار بەرمیل رەوانەی دەروە دەکات و بەنیازیشە لە مانگەکانی داھاتوودا زیادی بکات، بەغداش باس لەوەدەکات تا ٢٥٠ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رەوانە نەکرێت بەشە بودجەی ھەرێم رەوانە ناکەن.
(شێرکۆ جەودەت) گوتیشی، لێکتێنەگەیشتن ھەیە، بۆیە لە ئێستادا گفتوگۆدەکرێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارە بکرێت و ھەرکاتێک چارەبێت بەشە بودجەی ھەرێم رەوانە دەکرێت.
(جەودەت) دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان توانای ھەناردەکردنی رێژەی دیاریکراوی ھەیە، بەڵام بەھۆی رێککەوتنی پێشوەختە ھەرێم پێویستە نەوتی ئەو کاتانە بدات، بۆیە لەئێستادا تەنھا رۆژانە١٥٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت.
(جەودەت) ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەش بەغدا دەڵێت کێڵگەی بای حەسەن سەر بە کۆمپانیای باکوورە لە کەرکوک و بەهی خۆی دەزانێت، بەڵام ھەرێمیش بە ھیخۆی  دادەنێت، ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار