٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی 12ی پێشمەرگە دابەش دەكرێـت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەك لە بانكی قەڵات بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، رۆژی پێنجشەمە  29ی كانونی دووەم  مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2014 دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەک لە بانکی قەڵات کە نەیویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە لایەن وەزارەتی دارایی  بانكەكەیان  ئاگاداركراوەتەوە رۆژی  پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی پێشمەرگە بكەن و ئەوانیش كارەكانیان تەواو كردوە و مووچە دەست پێدەكانەوە.
رۆژی 28ی كانونی دووەم   وەزارەتی  دارایی  كۆتایی  بە دابەشكردنی مووچەی مووچەی مانگی 11 سالی رابردوو هێنا.سەرچاوەكە جەختی كردەوە چاوەوڕان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بەشێكی دیکە لە وەزارەتەكان مووچەی مانگی 12 وەربگرن.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار