٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ داعش لە شنگال جموجۆڵی نەبووە و لە جوڵە کەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، دوای ئەوەی دوێنێ پێشمەرگە گورزێکی گەورەی لەنێو شنگال لە داعش وەشاند، ئەمڕۆ تیرۆریستان لە جووڵە کەوتوون و؛ هیچ جموجۆڵێکیان نەبووە.

فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال ( قاسم سمێڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی  گوت،  دوای ئەوەی دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە توانیان لەنێو شنگال گورزێکی وەها گەورە لە داعش بوەشێنن کە لە ئاکامدا زیاتر لە ٥٠ تیرۆریست کوژران و، ئەمیرێکیشیان لێ کوژرا و دەیانی دیکەیش برینداربوون، ئەمڕۆد اعش هیچ جموجۆڵێکی نەبووە و لە جوڵە کەوتوون، لە بەرانبەریشدا هێزەکانی پێشمەرگە سەنگەرەکانیان تۆکمە کردووە و ئامادەی گورزوەشاندنی زیاترن لە تیرۆریستانی داعش.
(قاسم سمێڵ) گوتیشی، لە سنوونێ و رەبیعە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەو هاووڵاتیانەی گەراونەتەوە، فەرمانگەكان كراوەن، بەتایبەتی لە  شارەدێی سنوونێ زۆربەی فەرمانگەكانی حكوومی شنگال لەو شارەدێیە كراونەتەوە، ئێستا خزمەتی هاووڵاتیانی سنووری ئەو شارۆچكەیە دەكەن تا شنگال ئازاد دەكرێت.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ئاماژەیشی کرد، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین بوودجەیەكی دیاریكراو بۆ  ناوچەكانی ئێمە دابین بكات، بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی تووشی زیان هاتوون بە زووی قەرەبوو بکرێنەوە.
رابین شێروانی 

هەواڵی پەیوەندیدار