فرسەت سۆفی: لە ژێر کاریگەری سەرۆک بارزانی یەکیەتی ئەورووپا بڕیاری کردنەوەی نووێنەرایەتی لە هەرێم دا

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: پێوەندییە نێودەوڵەتیەکانی (سەرۆك بارزانی) رۆڵی زۆر گەورەیان هەبوو كە یەكیەتی ئەورووپا بە فەرمیی بڕیاریدا نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سیاسی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە.
(فرسەت سۆفی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی (سەرۆك بارزانی) رۆڵی زۆر گەورەیان هەبوو كە، یەكیەتی ئەورووپا بە فەرمیی بڕیاریدا نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سیاسی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، كەسایەتی كاریزمی (سەرۆك بارزانی) لە ئاستی جیهان و هەم ئەو پیگە گەورەیەی كە (سەرۆك بارزانی) هەیەتی و هەم ئەو سەركەوتنە گەورانەی كە خۆی لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگدا بەرانبەر بە تیرۆرستان بەدەستیهیناون، كاریگەری تەواویان هەبوو لەم هەنگاوەی یەكیەتی ئەورووپا دا.
(فرسەت سۆفی) رونیشیكردەوە، یەكیەتی ئەورووپا كە نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سیاسی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە ئەمە هەنگاوێكی زۆر نوێیە لە بەرە و پێشچونی هەرێم، ئەم كارەی یەکیەتی ئەورووپا بایەخی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتیش یەكیەتی ئەوروپا دەردەخات، ئەو هەنگاوەیش بۆ پاڵپشتی گەلی كورد هەنگاوێكی مێژووییە و گرینگە. هەروەک باسی کرد کە، ئەم كارەی یەكیەتی ئەوروپا دوای ئەوەدێت كە جیهان بۆی دەركەوت هەرێم رۆڵێكی زۆر گەورەی هەیە لە روبەروبوونەوەی تیرۆر كە تیرۆر لە ئیستادا وەكو هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئارامی و ئاساییشی هەموو جیهان و تاكە هێز كە ئەو هەڕەشەیەی تیرۆرستانی وەستاندووە پێشمەرگەی كوردستان بوون.
(سۆفی) دەشڵێت، لە رووی ئابوورییەوە هەرێمی كوردستان گەشەسەندی گەورەی لە ئاساییشی نەوتی جیهان بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە بە دیدی من ئەم هەنگاوەی یەكیەتی ئەورووپا سەركەوتنی زیاتری دیبلۆماسیەت و پیشمەرگە و ئابووری هەرێمی كوردستانی لە دواوە دێت.
سەرباز واحد




