٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مافی کوردە دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت..تاکە هێزی سەر زەوین داعشیان شکاندبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەوا چەند حەفتەیکە بە بەردەوامی تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی کورد دەشکێنرێن، دواترینیان کۆبانی بوو، ئەو سەرکەوتنانەی کورد هێمای گرینگ و حاشا هەڵنەگرن کە، هیچ پێویست بە بەڵگەی ڕاستەقینەی سەربازی ناکات.

تەلگڕاف لە ڕاپۆرتێکدا باس لە گەورەیی سەرکەوتنەکانی ئەو دواییەی کورد دەکات و، نووسیویەتی زۆربەی زۆری سەرکەوتنەکانی بەدەستهاتوو جا چ لە عێراق یاخود سوریا بووبن هێزە کوردییەکان تۆمارییان کردووە، بۆیە دەبێت ئەو ڕاستییە بڵێین کە عێراقێک بە سوپایەکی (٩٣٣) هەزار کەسییەوە لە بەرانبەر داعشدا کەوتوە و؛ ئێستا ئەمەریکا خەریکە سەرلەنوێ سوپاکە دروست دەکاتەوە.
هەر لەڕاپۆرتەکەی تەلگڕافدا هاتووە، ئێستا تاکە هێز کە لەزەوی بەرپەرچی داعشی دابێتەوە هێزی کوردان بوون، بۆیە پاڵەوانیەتی و نەبەردی پێشمەرگە و کۆڵنەدانیان جێگەی ڕێزلێنانە.
کورد بەو سەرکەوتنانەی لە دەوڵەتی سەربەخۆیی نزیکتر دەبێتەوە، هەرێمی کوردستان سنورەکەی کە لەدوای ڕوخانی سەدامەوە کەوتۆتە بەر باس و مشتومڕێکی زۆر ئێستا  بە کەرکووکیشەوە لەژێر دەستی خۆیاندایە، هەڵبەت ئەگەر داعش ئاوا لەسەر خوێن و ڕەنجی کورد تێک بشکێنرێت، ئەوانیش هەقیانە کە دەستبەرداری دەستکەوتەکانیان نەبن و، هەوڵ بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بدەن.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار