٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالکی وەک نوقڵ پۆستە سەربازییەکانی دابەش کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ دەڵێت، لە سەردەمی حوکمڕانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (مالکی) پلەی سەربازی لەنێو ریزەکانی سوپای عێراق وەک نوقل دابەش کردووە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان سوپاسالاری عێراق (بابەکر زێباری) و جێگرەکەی وەک شاھێد لە کۆبوونەوە بەشداربوون و؛ زۆر بە شەفافانە باسی لە ھەموو پرسەکان کرد کە چۆن لە سەردەمی حوکمڕانی (نووری مالیکی) پلەی سەربازی وەک نوقڵ دابەش کراوە.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، سوپاسالاری عێراق باسی لە ھۆکار کەوتنی مووسڵ کرد کە چۆن بووە و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش  ئامادەیی ھاوکاری دەربڕیوە، بەڵام (مالیکی) رەتی کردووەتەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ راشیگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە بانگھێشتکردنی بەرپرسە سەربازییەکان تاوەکو دەگەنە ئەنجامێک و بزانین کێ ھۆکار بووە.
رونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا ھەمووان (نوری مالیکی ) تۆمەتبار دەکەن، چونکە ھەموو کارەکانیان بە فەرمانی ئەو کردووە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار