نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە..کەنەدا لە کۆمەک و هاوکاری سەربازی بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکە وێڕای دووپاتکردنەوەی پێوەندی زیاتری نێوان هەرێم و کەنەدا، باڵیۆزی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە، کەنەدا لە پشتگیری سەربازی و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28-1-2015 سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان (نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق (برونۆ ساكۆمانى) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى ئابوورى، بازرگانى، گه‌شه‌پێدان و سه‌ربازى، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا باڵیۆزى كه‌نه‌دا، پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشیى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌یان له پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و؛ دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و هاوكارییانه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كات، نه‌ك هه‌ر له ئاستى فه‌رمیى كه‌نه‌دا له‌ناو حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و له‌ناو خه‌ڵكیشدا، له وڵاته‌كه‌ى ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه. بۆیه خواستى كه‌نه‌داى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌نه‌دى هان ده‌دات كه بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن.
( نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانى كه‌نه‌داى كرد و هیواى خواست پێشكه‌شكردنى هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆییى كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه كهنهدهییهكان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى بدات.




