٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی دەوڵەتی قانوون ڕازی بووە نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە نەچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_kdp.info_ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشە لەسەر پرسی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو کێشەیە چارەسەر کرا و، لیستی دەوڵەتی قانوون ڕازییە نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی دەرەوە نەکرێت.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە کێشە ھەیە لەسەر پرسی نەوتی ھەرێمی کوردستان کە لیستی دەوڵەتی قانوون سوور بوو لەسەر ئەوەی کە نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە، ئاخری ئەمڕۆ ڕازی بوونە کە نەوتی ھەرێم لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە نەفرۆشرێت."
(سەرحان سلێڤانی) گوتیشی، لیستی دەوڵەتی قانوون داوای کردووە کە ھەرێم پابەند بێت بەو بڕە نەوتەی بۆی دیاری کراوە کە ڕۆژانە ٥٥٠ھەزار بەرمیل لە نەوتی خۆی و، کەرکووک ھەناردەری دەرەوە بکات؛ ئێمەیش ئەو پێشنیارەمان ئاراستەی حکومەتی ھەرێم کردووە و، چاوەرێی وڵامی ئەوان دەکەین."
(سلێڤانی) ڕایشیگەیاند: "پڕۆژەیاسای بوودجە ئامادەیە و، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پەسەند بکرێت."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار